کۆمسیۆن روونکردنەوەیەک لە بارەی سیستمی تۆمارکردن و پەسەندکردنی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتو بڵاودەکاتەوە
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق روونکردنەوەیەک لە بارەی سیستمی تۆمارکردن و پەسەندکردنی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه، ٢١ـی ئایاری ٢٠٢٥، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق روونکردنەوەیەکی لە بارەی سیستمی تۆمارکردن و پەسەندکردنی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان بڵاو کردەوه، بە پشتبەستن بەو دەسەڵاتانەی کە بە دەستەی کۆمیسیاران دراوە لە بڕگەکانی ماددەی١٠ لە یاسای کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ژمارە (٣١)ـی ساڵی ٢٠١٩، یاسای پارته سیاسییەکان ژمارە (٣٦)ـی ساڵی ٢٠١٥، و یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگا و قەزاکان ژمارە (١٢)ـی ساڵی ٢٠١٨ـی هه‌مواركراوه، چەند بڕیارێکیان دا.
سیستەمی ناو تۆمارکردن و بڕوانامەدانی کاندیدەکان، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران، ژمارە (٣)ـی ساڵی ٢٠٢٥، مادده‌ی یه‌كه‌م:
یەکەم: ئەم زاراوانەی خوارەوە ئەو مانایانەیان هەیە کە بەرانبەریان ئاماژەیان پێ کراوە:
١- کۆمسیۆن: کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان.
٢- یاسای هەڵبژاردن: یاسای هەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پارێزگا و قەزاکان ژمارە (١٢)ـی ساڵی ٢٠١٨ـی هه‌مواركراو.
٣- ئه‌نجوومه‌ن: ئەنجوومەنی کۆمیساریان
٤- نووسینگه‌ی نیشتمانی: نووسینگەی سەرەکی کۆمیسیۆن لە پارێزگای بەغدایه.
٥- نووسینگه‌ی هەڵبژاردنی پارێزگا: نووسینگەی کۆمیسیۆن لە هه‌ر پارێزگایه‌ك سەر بە به‌ڕێوه‌به‌رایەتیی هەڵبژاردنه.
٦- فه‌رمانگه‌ی پارته‌كان: فه‌رمانگه‌ی کاروباری پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، کە بە پێی یاسای حزبە سیاسییەکان ژمارە (٣٦)ـی ساڵی ٢٠١٥ پێك هاتووه.
٧-کاندید: هەر کەسێک کاندیدکردنی بە فەرمی لەلایەن کۆمسیۆنەوە قبووڵ کرابێت بۆ کێبڕکێی ئەندامێتی لە پەرلەمانی عێراق.
٨-ده‌نگده‌ر: ده‌نگده‌ر هه‌ر هه‌ر هاووڵاتییه‌كی عێراقییه کە مەرجە یاسایی و شایستەییەکانی تێدا بێت کە لە یاسای هەڵبژاردن ژمارە (١٢)ـی ساڵی ٢٠١٨ـی هه‌مواركراو هاتووە.
