کۆمسیۆن: رێژەیەکی زۆر هاوڵاتییان و بەشێکی زۆری خوێندکارانی زانکۆکان کارتی بایۆمێتریان نوێ کردۆتەوە
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، رێژەیەکی زۆر هاوڵاتییانی بەغدا و بەسرە و نەینەوا لەگەڵ بەشێکی زۆری خوێندکارانی زانکۆکان کارتی بایۆمێتریان نوێکردۆتەوە.
ئەمڕۆ هەینی ٣٠ـی ئایاری ٢٠٢٥، عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن وتی، پێشبینی دەکرێت زیاتر لە ملیۆنێک و ٦٠٠ هەزار دەنگدەر کارتی بایۆمێتریان نوێبکەنەوە، بۆیە کۆمسیۆن هەوڵیدا ماوەی دیاریکردنی تۆماری دەنگدەران درێژبکاتەوە بەهۆی زۆری رێژەی بەشداریکردنی هاوڵاتییان.
ئاماژەی بەوەشکرد، رێژەیەکی زۆر هاوڵاتییان و بەشێکی زۆری خوێندکارانی زانکۆکان کارتی بایۆمێتریان نوێ کردۆتەوە و لە هەر سەنتەرێکی نزیک لە سەرتاسەری عێراق رێگە بە هاوڵاتییان دەدرێت کارتی بایۆمێتریان نوێبکەنەوە.
وتیشی، ئەو هاوڵاتیانەی کە کارتی بایۆمێتریان هەیە، پێویستە تەنها لە حاڵەتێکدا سەردانی ناوەندەکانی تۆمارکردن بکەن ئەگەر گۆڕانکاری لە ناونیشانەکەیاندا روویدا یان ئەگەر هەڵەیەک لە زانیاری کارتەکەیاندا هەبوو، سەبارەت بەو هاوڵاتیانەی ناونیشانیان نەگۆڕیوە، پێویست ناکات سەردانی بنکەکانی تۆمارکردن بکەن.
سەبارەت بە کۆی ژمارەی دەنگدەرانی تۆمارکراو، وتی، ژمارەکە گەیشتووەتە نزیکەی ٢١ ملیۆن هاوڵاتیی تۆمارکراو، لەکاتێکدا نزیکەی ٨ ملیۆن هاوڵاتیی تۆمارنەکراو هەن، کە رێژەیەکی زۆریان لە بەغدا و نەینەوا و بەسرەدان.
ئەوەشی خستەڕوو، داواکارییەکی زۆر لەسەر پڕۆسەی نوێکردنەوە لەم پارێزگاکانەدا هەیە، چونکە تیمە مۆبایلەکان لەم بوارانەدا زیاد دەکرێن بۆ کەمکردنەوەی رێژەی ئەوانەی کە بە شێوەیەکی بایۆمێتری تۆمار نەکراون.
دەشڵێت، بەشێکی زۆری گەنجان بەتایبەتی خوێندکارانی زانکۆ و قوتابخانەکان، کە بۆ یەکەمجارە بەشداری هەڵبژاردنی داهاتوو دەکەن ئەم بەشە لە زانکۆ حکومی و ئەهلیەکان و قوتابخانە پیشەییەکان و ئامادەکارییان بۆ کراوە و داواکارییەکی زۆریش
