کۆمسیۆن پێكهێنانی لیژنه ناوه‌ندی و لاوه‌كییه‌كانی بۆ چاودێریكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ئاشكرا دەکات
جومانه غلای وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه پێكهێنانی لیژنه ناوه‌ندی و لاوه‌كییه‌كانی بۆ چاودێریكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له فه‌رمانگه‌كانی پارێزگاكان ئاشكرا كرد.
جومانه غلای ڕایگه‌یاند، "ئه‌ركی ئه‌م لیژنانه بریتییه له چاودێریكردن و به‌دواداچون بۆ سه‌رپێچیه‌كانی هه‌ڵبژاردن و وه‌رگرتنی ئاگاداركردنه‌وه، به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به ڕاگه‌یاندنی پێشوه‌خته‌ی كاندیدبون یان ئاماژه‌كردن به ژماره‌ی كاندیدێك پێش ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی بانگه‌شه‌ی فه‌رمی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ڕاگه‌یاندنی پێشوه‌خته پێشێلكارییه‌كی ڕونی یاساكانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه، هه‌ر كاندید و لیستێكیش پێشێلی بكات، رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر".
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق پێویستی خۆی به نزیكه‌ی 250 هه‌زار كارمه‌ندی ڕاپرسی ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه داوای ڕه‌زامه‌ندی ده‌كات بۆ ده‌ركردنی نامه‌ی سوپاسنامه بۆ تیمی به‌شداربو.
كۆمسیۆن دوایین ئاماری نوێكردنه‌وه‌ی داتاكانی هاوڵاتیانی شایسته ئاشكرا كرد، به‌مه‌ش كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی له مانگی (ئازار/3)ی ئه‌مساڵ تا 5ی (حوزه‌یران/6) تۆماری ده‌نگده‌رانیان نوێكردۆته‌وه گه‌یشته زیاتر له 21 ملیۆن كه‌س.
