کۆمسیۆن ژمارە 56 لە ڕیزبەندی هەڵبژاردنەکان لادهبات
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆ شەممە دوایین ئاماری ژمارەی هاوپەیمانی و حزب و تاک کاندیدەکانی ڕاگەیاند، کە ژمارەی تیروپشک وەردەگرن، بهڵام دهڵێت، ژمارە 56 لادهبات، ئهوهش بههۆی ناوبانگییهوه كه ماددەی 456ی یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111ی ساڵی 1969 وەبیر دەهێنێتەوە كه تایبهته به گهندهڵی.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق له لێدوانێكدا ڕایگهیاند، "دواین ئامار بۆ ژمارەی هاوپەیمانی و حزب و کاندیدەکانی تاک کە ژمارەی تیروپشک وەردەگرن بەم شێوەیەی خوارەوەیە: ژمارەی هاوپەیمانیەکان 31، ژمارەی حزبەکان 38، ژمارەی کاندیدەکان 76، ژمارەی تاکەکان بۆ کورسییە گشتییەکان 23 کەس، هەروەها ژمارەی تاکەکان بۆ کورسییە پێکهاتەکان 53".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "تیروپشکەکە بە ژمارە 201 دەستپێدەکات، بهڵام دەستەی کۆمیساریی بڕیاریدا ژمارە 56 لەم زنجیرەیانە هەڵبوەشێنێتەوە بەهۆی کاریگەرییە کۆمەڵایەتییەکانییەوە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پاساوی بۆ بڕیارەکەی ئەم دواییەی خۆی هێنایەوە و ڕونیكردهوه، ژمارە 56 مشتومڕاویه و ماددەی 456ی یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111ی ساڵی 1969 وەبیر دەهێنێتەوە، کە سزاکانی تاوانەکانی پەیوەست بە ساختەکاری، فێڵکردن، تاڵانکردن، بەرتیل و گەندەڵی.
ڕونیشیكراوهتهوه، هیچ کام لە کاندیدەکانی هەڵبژاردن نایانەوێت ناوەکانیان پەیوەست بێت بەو ماددەیە، بەتایبەتی کە زۆربەی کاندیدەکان لە پلاتفۆڕمی هەڵبژاردنەکانیاندا بەڵێن دەدەن بە بەرەنگاربونەوەی ئەو گەندەڵییەی کە عێراقی گرتوەتەوە.
