کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان فۆرمی داواکاری پێکهێنانی هەرێمی بەسرەی ڕاگەیاند
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان فۆرمی تایبەت بە داواکاری پێکهێنانی هەرێمی بەسرەی بڵاوکردەوە.
حەیدەر محەمەد، بەڕێوەبەری نووسینگەی هەڵبژاردنەکانی بەسرە، بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەرمی کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند کە یاسا لە ماددەی (2)دا ئەو لایەنانەی دیاری کردووە کە مافی پێشکەشکردنی داواکاری فەرمی و ڕاستەوخۆیان هەیە، ئەوانیش تەنها لە دوو لایەن کورتکراونەتەوە:
• ئەنجومەنی پارێزگاکان: لە ڕێگەی داواکارییەک کە لەلایەن سێیەکی ئەندامانی ئەنجومەنەکەوە پێشکەش دەکرێت.
• دەنگدەران: لە ڕێگەی داواکارییەک کە لەلایەن یەک لەسەر دە (10%)ی دەنگدەرانی پارێزگاکە پێشکەش دەکرێت.
خاڵە سەرەکییەکانی پڕۆسەکە:ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی سیفەتی فەرمییان نییە بۆ پێشکەشکردنی داواکارییەکە وەک دامەزراوە، بەڵام ئەندامەکانیان وەک "دەنگدەر" دەتوانن لە چوارچێوەی جووڵەی جەماوەریدا کار بکەن.
ههروهها وتیشی : بەپێی ماددەی (4)ی یاساکە، دەبێت سەرەتا داواکارییەک لەلایەن 2%ی دەنگدەرانەوە پێشکەش بە نووسینگەی کۆمسیۆن لە پارێزگاکە بکرێت، کە تێیدا شێوازی ئەو هەرێمە دیاری کرابێت کە دەیانەوێت پێکیبهێنن.
ناوبراو نیشی : کۆمسیۆن لە ماوەی سێ ڕۆژدا داواکارییەکە ڕادەگەیەنێت و بۆ ماوەیەک کە لە مانگێک کەمتر نەبێت "تۆماری ئارەزوومەندان" دەکاتەوە. لەم قۆناغەدا دەبێت هاووڵاتیان سەردانی ناوەندەکان بکەن بۆ واژۆکردن تا ڕێژەی 10%ی دەنگدەران تەواو بێت.
ئهوهیش روونكردهوه كه : دوای وردبینیکردنی واژۆکان و دڵنیابوونەوە لە ڕێژەی 10%، داواکارییەکە بەرز دەکرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران تاوەکو وادەیەک بۆ ئەنجامدانی ڕاپرسی گشتی لەسەر پێکهێنانی هەرێمەکە دیاری بکات.
تەئکیدیش کرایەوە کە کۆمسیۆن فۆرمەکانی بۆ کۆکردنەوەی واژۆی 2%ی دەنگدەران دابین کردووە و دوای دڵنیابوونەوە لە ڕاستی و دروستییان، بنکەکانی تۆمارکردن بۆ پێشوازیکردن لە داواکاری 10%ی دەنگدەران دەکرێنەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد کە دوای وردبینیکردنی ڕاستی و دروستیی داواکارییەکان، داواکارییەک بەرز دەکرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بە مەبەستی دیاریکردنی وادەیەک بۆ ئەنجامدانی ڕاپرسی لەسەر پێکهێنانی هەرێمی بەسرە."
