کۆمسیۆنی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق پشتیوانی بۆ فەلەستین دەربڕی
کۆمسیۆنی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق پشتیوانی بۆ فەلەستین دەربڕی هاوکات لەگەڵ شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان گروپە چەکدارەکانی فەلەستین و سوپای ئیسرائیل و لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "هاوکات لەگەڵ ڕووداوەکانی ئێستای ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین و کاریگەرییەکانی هێرشی دڕندانەی زایۆنییەکان بۆ سەر کەرتی غەزە، دەمانەوێت هەڵوێستی بەهێزی دەوڵەتی عێراق بۆ پشتیوانیکردنی فەلەستین دووپات بکەینەوە"، هەروەها کۆمیسیۆنەکە داوای لە میدیاکانی عێراقی کرد کە پشتیوانی فەلەستین بن و ڕاشیگەیاند، "کۆمسیۆنی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان بانگهێشتتان دەکات بۆ پشتیوانیکردنی تەواوی پرسی فەلەستین لە ڕێگەی ناوەڕۆکی میدیاوە کە لەلایەن دامەزراوەکانتانەوە بەرهەم دەهێنرێت، هەروەها بۆ تەرخانکردنی بۆشاییەک لە هەواڵەکانتان بۆ تیشک خستنە سەر ئازارەکانی گەلی فەلەستین کە هێشتا بە داگیرکاری و سیاسەتی جیاکاری ڕەگەزی و گەمارۆدان و پێشێلکردنی پیرۆزییەکان و پێشێلکردنی بەها دەناڵێنن".
