کۆمیسیۆن ڕۆژی هەینی وەک وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاری دەکات
ئەنجومەنی کۆمیسیارانی عێراق، ڕۆژی هەینی 3ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2025ی وەک وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دیاریکرد.
جومانه غلای وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران ڕۆژی هه‌ینی 3ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2025ی وه‌ك واده‌ی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان دیاریكردوه.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "هه‌ر ئه‌مڕۆش ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران لیستی كۆتایی ناوی كاندیدانی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ند كردوه".
بڕیاره رۆژی 11ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2025 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌رانسه‌ری عێراق به‌ڕێوه‌بچێت و له‌ئێستاشدا به‌شێك له لایه‌ن و كاندیده‌كان به‌ناڕاسته‌وخۆ بانگه‌شه‌یان ده‌ستپێكردوه.
