کۆمەڵ ویەکگرتوو جەختیان كردەوە لە تۆكمەیی پەیوەندی دوقۆڵی نێوانیان
سەڵاحەدین بەهائەدین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتو و عه‌لی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا و هەردولا خوازیاری هەماهەنگی و كۆششن بۆ سەقامگیری وڵات و كاری هاوبەش بۆ خزمەتی زیاتری هاوڵاتیان و هەروەك جەختیان كردەوە لە تۆكمەیی پەیوەندی دوقۆڵی نێوانیان.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتو، سەڵاحەدین بەهائەدین و عه‌لی باپیر لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی كۆتایی هاتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنیان كرد.
هەردولا خوازیاری هەماهەنگی و كۆشش بۆ سەقامگیری وڵات و كاری هاوبەش بۆ خزمەتی زیاتری هاوڵاتیان و هەروەك جەختیان كردەوە لە تۆكمەیی پەیوەندی دوقۆڵی نێوانیان.
به‌گوێره‌ی وته‌ی به‌رپرسانی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان، حزبه‌كه بڕیاریداوه به‌شداری له حكومه‌تی داهاتوی عێراق بكات، له‌كاتێكدا له هه‌ڵبژاردنی 11ی ئه‌م مانگه‌دا چوار كورسی به‌ده‌ستهێناوه، كه دو كورسی له سلێمانی و دو كورسی له پارێزگای دهۆك.
.
