کێێن ئەو راهێنەرانەی پاڵێوراون بۆ شوێنگرەوەی چاڤی؟
دوای ئەوەی چاڤی هێرناندێز رایگەیاند کۆتایی ئەم وەرزە، واز لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی بارسێلۆنا دێنێت، سەرچاوەکان 10 راهێنەریان وەکو پاڵێوراو بۆ پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا دیاریکردووە.
راپۆرتە وەرزشیەکان باس لە پاڵێوراوانی راهێنەرایەتی یانەی بارسێلۆنا، وەکو شوێنگرەوەی چاڤی هێرناندێز راهێنەری ئێستا ئەو یانەیە دەکات.
ئەوانیش یۆرگێن کلۆپ راهێنەرە ئەڵمانیەکە وجۆزێ مۆرینیۆ و
تیاگۆ مۆتا یاریزانی پێشووی یانەی بارسێلۆنا و راهێنەری ئێستای یانەی بۆلۆنیای ئیتاڵیا ،وڕافایل مارکێز ڕاپۆرتە رۆژنامەوانیەکان زۆر باس لەوە دەکەن رافایل مارکێز ڕاهێنەری تیپی دووەمی بارسێلۆنا وەرزی نوێ لە شوێنی چاڤی ببێتە راهێنەری تیپی یەکەمی یانەکە.
یەکێک لەو ناوانە کە باسیان لێوە دەکرێت مارسێلینۆ گارسیای ئیسپانی ڕاهێنەری یانەی ڤیاڕیال، وڕۆبێرتۆ دی زێربی راهێنەری ئیتاڵی یانەی برایتنی ئینگڵتەرا، هەروەها چابی ئەلۆنسۆ ڕاهێنەری ئیسپانی یانەی بایەرلیڤەرکوزنی ئەڵمانیا، وهانسی فلیک ڕاهێنەری پێشووی یانەی بایرن میونشن.
لەگەڵ یواکیم لۆو ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیاش،یەکێکی ترە لە پاڵێوراوانی راهێنەرایەتی یانەی بارسێلۆنا وفرانسیسکۆ فاریۆلی ئیتاڵی ڕاهێنەری یانەی نیسی فەرەنسا، یەکێکە لەو ناوانەی کە پاڵێوراون بۆ شوێنگرەوەی چاڤی، ئەگەر لاپۆرتا بڕیاریدا یەکێک لە ڕاهێنەرە لاوەکان دیاری بکات.
