کەشناسى عێراق: پێشبینی دەکرێت لەسبەینێوە شەپۆلێکى باران و بەفر ناوچەکانی هەرێم بگرێتەوە
کەشناسى عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لەسبەینێوە شەپۆلێکى باران و بەفر ناوچەکانی هەرێم بگرێتەوە و دوو رۆژ بەردەوام بێت.
ئەمڕۆ شەممە ١٨ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، ، کەشناسی عێراق باسى لەوەشکردووە، شەپۆلەکە گشتگیر دەبێت و ناوچەکانى هەرێمى کوردستان و بەشێک لە عێراق دەگرێتەوە و بەبڕى جیاواز باران دەبارێت و پیشبینى ئەوەش دەکرێت پلەکانى گەرما دابەزن و بەفریش لەسەر شاخەکان ببارێت.
هاوکات کەشناسی هەرێمیش رایگەیاند، سبەینێ لە کاتەکانی ئێوارە ئاسمان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەورى تەواو لەگەڵ ئەگەرى نمە بارانێکى کەم بەتایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : ١٥ پلەی سیلیزیە
سلێمانی : ١٣ پلەی سیلیزیە
دهۆک : ١٤ پلەی سیلیزیە
زاخۆ : ١٥ پلەی سیلیزیە
هەڵەبجە : ١٤ پلەی سیلیزیە
کەرکوک : ١٦ پلەی سیلیزیە
گەرمیان : ١٥ پلەی سیلیزیە
