کەشناسی: خۆڵبارین و دابەزینی پلەکانی گەرما بەردەوام دەبێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی کەشناسی وردەکارییەکانی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،کە تیایدا پێشبینی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و دابەزینی پلەکانی گەرما دەکات.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا،کە دەستی موتەڵع کەوتووە،تیایدا هاتووە :سبەی هەینی،ئاسمان ساف و ڕوون دەبێت،با لە باکوری ڕۆژئاوا چالاک دەبێت و لە ناوچەی باشوور دەگاتە 40 کم لە کاتژمێرێکدا،ودەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و پلەکانی گەرماش لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور کەمێک دادەبەزن،هاوکات بۆ سبەی هەینی،پلەکانی گەرما بەم شێوەیەن: لە بەغدا 40، و لە نەینەوا و هەولێر و ئەنبار و سلێمانی 38،و لە سەڵاحەدین و کەرکوک 39،و لە دەهۆک 35،و لە دیالە و بابل و کەربەلا 41،و لە نەجەف و دیوانیە 42،و لە بەسرە 45.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێدا : بۆ رۆژی شەممە،ئاسمان ڕوون و ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی با لە باکووری ڕۆژئاوا بە خێراییەکی مامناوەند،هەروەها لە ناوچەی باشوور چالاک دەبێت،و دەگاتە 40 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبێت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور،بەڵام لە ناوچەی باشوور کەمێک نزم دەبێتەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە : بۆ ڕۆژی یەکشەممە ئاسمان ڕوون و ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرماش لە سەرانسەری وڵاتدا کەمێک بەرز دەبێتەوە.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : بۆ رۆژی دووشەممەی داهاتووش ئاسمان ڕوون و ساماڵ دەبێت،و پلەکانی گەرماش لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور کەمێک بەرز دەبێتەوە و بەڵام لە ناوچەکانی باکوور هاوشێوەی رۆژان دەبێت
