کەشناسی هەرێم: سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له دهۆك و ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌ولێر باران ده‌بارێت
كەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتو بڵاوكردەوەو دەڵێت، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، له دهۆك و ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌ولێر باران ده‌بارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە وتی، ئەمڕۆ شه‌ممه، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش 2 تا 4 پله نزمتر ده‌بن له‌چاو تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی یه‌كشەممه، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو و ئەگەری بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند هەیە، سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکانی سەر بە پارێزگاری دهۆک دەستپێدەکات لە درەنگانی شەودا سەنتەری شاری دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی سەر بە پارێزگای هەولێریش دەگرێتەوە، لە بەرەبەیانی رۆژی دوشەممە کاریگەری ئەم شەپۆلە نامینێت.
كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، سبه‌ی پلەکانی گەرما، 2 تا 3 پله به‌رزتر ده‌بن بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 27، سلێمانی: 26، دھۆک: 25، کەرکوک: 30، ھەڵەبجە: 28، زاخۆ: 26، حاجی ئۆمەران: 16، سۆران: 25، گەرمیان: 32 پلە
