کەشناسی: پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما زیاتر بەزرببنەوە
کەشناسی عێراق دەڵێت، پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما زیاتر بەزرببنەوە و لە هەندێک ناوچە دەگەنە نیوەی کوڵان و کەشناسیش هەرێمیش دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت، ئەگەرى هاتنى شەپۆڵێکى خۆڵبارین بۆ سەر بەشێک لە ناوەڕاستى عێراق هەیە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، کەشناسی عێراق وتی، پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکرێت و لە هەندێک ناوچەش دەگاتە ٥٠ پلەی سیلیزی و دەشڵێت، سبەینێ سێشەممە کەش و هەوا ئاسایی دەبێتەوە و لەوانەیە لە هەندێک ناوچە پلەکانی گەرما دابەزن.
کەشناسی هەرێمیش وتی، ئاسمان ساماڵ دەبێت، ئەگەرى هاتنى شەپۆڵێکى خۆڵبارین بۆ سەر بەشێک لە ناوەڕاستى عێراق هەیە و لە ئەنجامدا کاریگەرى ئەم خۆڵبارینە دەگاتە بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانى ناوچەکانی هەرێم، لەگەڵ بەرزبوونەوەى تۆزو خۆڵ و زیادبوونى خێرایى با کە لە هەندێک کاتدا دەگاتە سەرووى ٢٥ کم لە کاتژمێرێکدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما بە نزیکی ١ تـــــا ٣ پلە نزمتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: ٣٧ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٣٥ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٣٦ پلەی سیلیزی
کەرکوک: ٣٨ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٣٦ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٣٧ پلەی سیلیزی
سۆران: ٣٣ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٢٧ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٤٠ پلەی سیلیزی.
