گرفتی سه‌دان خوێندكاری ماسته‌رو دكتۆراى هەرێم كه‌وه‌ك وانه‌بێژ دامه‌زراون چاره‌سه‌ر کران
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، گرفتی سه‌دان خوێندكاری ماسته‌رو دكتۆرا چاره‌سه‌ر ده‌كات كه وه‌ك وانه‌بێژ دامه‌زراون، ره‌زامه‌ندی وه‌رگیراوه دوای ته‌واوكردنی خوێندنه‌كه‌یان ڕێكاره‌كانی به گرێبه‌ستكردن و ده‌ستبه‌كاربونیان بۆ ئه‌نجامبدرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، له‌سه‌ر داواكاری به‌رده‌وامیان بۆ وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، گرفتی سه‌دان خوێندكاری خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر، دكتۆرا چاره‌سه‌ركرا، كه وه‌ك وانه‌بێژ فه‌رمانی دامه‌زراندنیان بۆ ده‌رچوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له‌سه‌ر راسپارده‌ی د. ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، "سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندیدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به گرێبه‌ست دامه‌زراون وه‌ك وانه‌بێژ و له ئێستادا خوێندكاری خوێندنی باڵان وه‌ك ماسته‌ر یاخود دكتۆرا، مافیان پارێزراو ده‌بێت و له خوێندن به‌رده‌وام ده‌بن تاوه‌كو ته‌واوكردنی قۆناغی خوێندنه‌كه‌یان".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، هه‌ر له فه‌رمانه وزارییه‌كه‌ی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیدا هاتوه، دوای ته‌واوكردنی خوێندنه‌كه‌یان ڕێكاره‌كانی به گرێبه‌ستكردن و ده‌ستبه‌كاربونیان بۆ ئه‌نجامده‌درێت به‌و مه‌رجه‌ی به‌كرداره‌كی وانه‌بێژ بوبن و مه‌رجه‌كانی دامه‌زراندیان به گرێبه‌ست تێدابێت، واته له یه‌ككاتدا هه‌ردو مافی خوێندن و دامه‌زراندنیان پارێزراو ده‌بێت.
