گۆتێرێس لە بەغداوە: قوربانییەکانمان لەبیرناکەین لە "خراپترین هێرشی مێژووی نەتەوە یەکگرتووەکان".
لە دیمەنێکدا کە برینەکانی ڕابردووی وەبیرهێنایەوە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان تاجە گوڵینەی لە یادی قوربانیانی تەقینەوەکەی ساڵی ٢٠٠٣ی هۆتێل قەنات لە بەغدا دانا، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ٢٢ کارمەندی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەنێویاندا سێرجیۆ ڤیێرا دی مێلۆ، نێردەی ئەوکاتەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق.
لە میانی مەراسیمی یادکردنەوەکەدا، کە ڕزگاربووانی هێرشەکە و ژمارەیەک کەسایەتیی بەرز ئامادەبوون وموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە گۆتێرێس وتی: بنەماڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان تووشی خراپترین هێرشی تیرۆریستی بووە لە مێژووی ڕێکخراوەکەدا، جەختیشی لەوە کردەوە کە "22 ساڵ ماوەیەکی زۆرە، بەڵام هەرگیز ئەو هاوکارانە لەبیرناکەین کە ئەو ڕۆژە کوژران. ئەوانە کوڕ و کچ، دایک و باوک بوون، و هاوڕێیان کە خۆشەویستەکانیان کوژراون و هاوڕێیان تا ئەمڕۆش ماتەمینیان بۆ دەگێڕن”.
ئەم هێرشە کە زیاتر لە ١٥٠ کەسی بریندار کرد کە زۆربەیان کرێکاری فریاگوزاری بوون، تا ئێستاش وەک ساتێکی دیاریکەر لە یادەوەری نەتەوە یەکگرتووەکاندا دەمێنێتەوە، کە بۆ بەشداریکردن لە ئاوەدانکردنەوەی دوای جەنگ هاتە عێراق.
