گۆڤارێکی ئەمریکی مەترسی هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی هەرێمی ئاشکرا دەکات
گۆڤارێکی ئەمریکی ڕوونیکردەوە کە ناکۆکی نێوان تورکیا و عێراق سەبارەت بە هەناردەکردنی نه‌وت لە بەندەری جەیهانەوە هیچ ئاماژەیەک بۆ چارەسەربوونی نییە.
له راپۆرتێكیدا، گۆڤاری "فۆرین پۆلیس"ـی ئەمریکی بڵاویكردەوە، "ناكۆكییه‌كانی نێوان تورکیا و عێراق لەبارەی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ڕێی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه به‌رده‌وامه".
ئاماژەی بەوەشکردووە، به‌جۆرێك راگرتنه‌كه بووه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی بازاڕی نێوده‌وڵه‌تیی نزیكه‌ی سه‌دا 0.5ـی كۆی هه‌نارده نه‌وتییه‌كانی له‌ده‌ست بدات كه نزیكه‌ی سه‌دا 10ـی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق ده‌كات، ئەمەش لەدوای پێنج مانگ لە ڕاوەستانی هەناردەکردنی نەوت.
هاتووەش، سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامیی گفتوگۆكانی نێوان حکومەتی تورکیا و عێراق، به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماده‌نه‌بوو دان به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌ڕێی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه بنێت.
گۆڤارەکە راشیگەیاندوە، “تا ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه كه توركیا به‌نیاز بێت دووباره هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراقی له‌ڕێی به‌نده‌ره‌كه‌یه‌وه ده‌ست پێبكاته‌وه“.
جەختی کردەوەش، به‌رده‌وامبوونی راگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌لایه‌ن توركیاوه ده‌بێته‌هۆی له‌ناوچوونی هه‌رێمی كوردستان به ته‌واویی.
ئەوەش هاتووە، "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند ساڵێكه به‌ده‌ست كێشه‌ی ئابوورییه‌وه ده‌ناڵێنێت و ورده ورده توانای دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له‌ده‌ست ده‌دات و به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانی توركیاوه كاریگه‌رییه‌كه‌ی زیاتر بووه".
راشیگه‌یاندووه، “به‌رده‌وامبوونی خراپی دۆخی ئابووری هه‌رێم و قه‌یرانی راگرتنی نه‌وته‌كه‌ی له‌لایه‌ن توركیا له كۆتاییدا ده‌بێته هۆی رووخانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له‌پێناو مانه‌وه‌یدا پشت به داهاتی نه‌وت ده‌به‌ستێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆیی له‌نێوان هه‌ردوو حیزبی كوردیی سه‌ره‌كیی".
