گەنجێکی عەرەب لە سوید هێرشدەکاتە سەر سەلوان مۆمیکا و لێیدەدات
لە ڕۆژانی دوایدا ڤیدیۆیەک لە ئەپی "تیک تۆک" بڵاوکراوەتەوە، نیشانی دەدات کە سەلوان مۆمیکا ئەو کەسەی قورئان دەسووتێنێت لە سوید لەلایەن کەسێکەوە لێیدەدرێت کە دەگوترێت عێراقییە، لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا پیاوە گەنجەکە دەبینرێت کە دەستکێشی بۆکسێنی لەبەردایە و لە دەموچاوی مۆمیکا دەدات و داوا لە سەلوان دەکات وەڵامی بداتەوە بە لێدانی.
سەلوان مۆمیکا ئاگاداری کردبووە لە ئەنجامی هێرشکردنە سەری پێش ئەوەی ڕابکات لە شوێنی هێرشکردنە سەری.
لە ڤیدیۆیەکی دیکەدا کە لە ئەپی "تیک تۆک" بڵاوکراوەتەوە، ئەو بۆکسینگە لەبەردەم بنکەیەکی پۆلیس لە سوید لە ڤیدیۆکەدا دەڵێت: "من و سەلوان مۆمیکا ڕێککەوتین شەڕ بکەین".
جێی ئاماژەیە کە مۆمیکا ژمارەیەکی زۆر لە بینەری هەیە کە لە ڕێگەی ئەو ڤیدیۆیانەی لە هەژمارەکەیەوە بڵاوی دەکاتەوە لەسەر "تیک تۆک"، کە تێیدا قورئانی پیرۆز دەسووتێنێت.
مۆمیکا مانگی ڕابردوو لەبەردەم مزگەوتی سەرەکی ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید کۆپییەکی قورئانی سووتاند، هەروەها خۆپیشاندێکی ڕێکخست لەبەردەم باڵوێزخانەی عێراق لە سوید.
ئاژانسی هەواڵی سوید ڕایگەیاند کە مۆمیکا مۆڵەتی نیشتەجێبوونی کاتی لە سوید هەیە کە لە ساڵی 2024 بەسەردەچێت و ئاژانسی کۆچبەری سوید ئێستا لە کەیسەکەی دەکۆڵێتەوە.
