گەورە بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر ڕادەستی وەزارەتی دادی ئەمەریکا کرا
کاربەدەستانی ئەمەریکا ڕۆژی شەممە گواستنەوەی "ئۆڤیدیۆ گوزمان"یان لە دەسەڵاتدارانی مەکسیک بۆ ئەمەریکا ڕاگەیاند، کە یەکێکە لە کوڕەکانی بارۆنی ماددە هۆشبەرەکانی مەکسیکی "ئێل چاپۆ"، گوزمان کە ئێستا لە ئەمەریکا زیندانی هەتاهەتایی بەسەر دەبات دادگایی کرا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر، بەوهۆیەوە زیندانی هەتاهەتایی بەسەر سەپێنرا، وەزارەتی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا لەم بارەیەوە ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسای (ئەمەریکی مەکسیکی) ئۆڤیدیۆ گوزمان لۆپێز یان ڕادەستی وەزارەتی دادی ئەمەریکا کرد، کە کوڕی ئێل چاپۆیە، کە تۆمەتبارکراوە بە بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر و سپیکردنەوەی پارە و تاوانی دیکەی توندوتیژی"، هەروەها وەزارەتەکە ڕایگەیاند، "ڕادەستکردنەکەی لۆپێز گرنگی هەماهەنگی نێوان حکومەتی ئەمەریکا و مەکسیک نیشان دەدات بۆ ڕێگریکردن لە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە".
