گەورەترین بڕە ماددە هۆشبەرەکانی کۆکایین لە مێژووی وڵاتی پاراگوای دەستبەسەرداگیرا
کاربەدەستانی وڵاتی پاراگوای ڕۆژی سێشەممە دەستبەسەرداگرتنی بڕێکی گەورەی ماددەی هۆشبەریان راگەیاند کە گەورەترین بڕە لە مێژووی وڵاتەکەدا دەستی بەسەر گیرابێت کە زیاتر لە چوار تەن کۆکاین پێکهاتبوو دەستیان بەسەردا گیراوە.
دەزگای دژە ماددە هۆشبەرەکان (سیناد) لە پاراگوای دەڵێت، هێزە ئەمنییەکان کۆکایینیان لە ناو کیسەی شەکر لە دەفرێکدا لە بەندەری ئەسۆنسیۆن-ی پایتەخت دۆزیوەتەوە و بڕیاربوو بارەکەش بەرەو شاری ئانتوێرپ-ی بەلجیکا لە ئەوروپا بەڕێکەوێت.
لەکاتێکدا نرخی ئەو کۆکایینە دەستبەسەردا گیراوە بە 220 ملیۆن یۆرۆ (240 ملیۆن دۆلار) دەخەمڵێنرێت.
شایەنی باسە، ئەوروپا و ئەمەریکا بازاڕی سەرەکی کۆکایین پێکدەهێنن لە جیهان کە لە وڵاتانی کیشوەری ئەمەریکای باشوورەوە وەک کۆڵۆمبیا، پیرۆ و بۆلیڤیا دروست دەکرێن، هەروەها بەگوێرەی هەڵسەنگاندنێکی نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ماددە هۆشبەرەکان و تاوان، ڕێگای ئەوروپا - پاراگوای و ئەرژەنتین و بەرازیل بەکاردەهێنرێت بۆ گواستنی کۆکایین و ماددە هۆشبەرەکان بۆ وڵاتانی ئەوروپا.
هاوکات ساڵی رابردوو، بەندەرکانی ئەوروپا دەستیان بەسەر زياتر لە 300 تەن کۆکایین گرت کە تەنها لە بەندەری ئەنتوێرپ لە بەلجیکا دەستیان بەسەر 121 تەندا گیراوە، کە بەراورد بە ساڵی پێشتر 10% زیادیکردووە.
