گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران کۆتاییهات و ئەنجامەکانی بەرایی ئاشکرا کرا
وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێران ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، لە کۆی 24 ملیۆن و 535 هەزار و 185 دەنگی جیاکراوە، مەسعود پزیشکیان، كاندید و بەربژێر بۆ سەرۆکایەتی کۆماری ئێران 10 ملیۆن و 415 هەزار و 991 دەنگی بەدەستهێناوەو لە ڕیزبەندی دووەم سەعید جەلیلی، نۆ ملیۆن و 473 هەزار و 298 دەنگی بردوەتەوە.
موحسین ئیسلامی وتیشی: محەممەد باقر قالیبێف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران 3 ملیۆن و 383 هەزار و 340 دەنگی بەدەستهێناوەو مستەفا پورمەحەممەدی، وەزیری داد 206 هەزار و 397 دەنگی بەدەستهێناوە.
بەپێی ماددەی 117ـی دەستوری ئێران، لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردا پێویستە كاندید 51ـی دەنگەکان بەدەستبهێنێت بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆک کۆمار.
بەوهۆیەوەش، بڕیارە مەسعود پزیشکیان و سەعید جەلیلی هەردوو کاندیدی سەرۆکایەتی بڕیارە لەڕۆژی 4ـی تەمموز لەگەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران پێشبڕکێ لەنێوانیاندا بکرێت.
