یاریزانێکی بەڕازیلی لە کاتی یاریکردندا بروسکە لێیدا و گیانی لەدەستدا
یاریزانێکی تەمەن 21 ساڵ بە ناوی کایۆ هێنریک گیانی لەدەستدا و پێنج یاریزانی دیکە برینداربوون، ئەمەش دوای ئەوەی لە کاتی یارییەکی تۆپی پێ لە بەڕازیل یاریگاکە بروسکەیەک لێیدا.
کایۆ هێنریک یاریزان بوو لە تیمی گابیرا کە ڕووبەڕووی سانتۆ ئەنتۆنیۆ دا پلاتینا بووەوە لە قۆناغی یەکەمی خولی کۆپا دۆ بەڕازیل.
گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، چەند چرکەیەک دوای ڕووداوەکە، ڤیدیۆی یاریزانەکانی گابیرا نیشان دەدات لە کاتی وەرگرتنی یارمەتی و چارسەر.
کایۆ هێنریک لە یاریگاکە یارمەتی سەرەتایی پێدرا، بەڵام بەهۆی برینەکانیەوە نزیکەی دوو کاتژمێر دوای برینداربوونی بە لێدانی بروسکە گیانی لەدەستدا، هەروەها لەئێستادا پێنج بریندارەکەی دیکە، یەکێکیان لە دۆخێکی سەختدایە.
جۆزێ دا سیلڤا، سەرۆکی شارەوانی شاری سانتۆ ئەنتۆنیۆ دا پلاتینا کە یارییەکەی تێدا بەڕێوەچوو، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، شارەوانییەکە هاوکاری قوربانییەکان دەکات و جەختی لەوە کردەوە کە هەموو هەوڵێک دراوە بۆ دابینکردنی باشترین چاودێری بۆ بریندارەکان.
