یانەکان و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا دەیانەوێت ریاڵ مەدرید سزا بدەن
یانەکان و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا دەیانەوێت ریاڵ مەدرید سزا بدەن، لەسەر ئەوەی یانەیە فشار لەسەر ناوبژیوان دروست دەکات.
تۆڕی وەرزشی ریلیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، زۆربەی یانەکانی خولی ئیسپانیا و کۆمەڵەی لالیگا و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا دەیانەوێت سنورێک بۆ ریاڵ مەدرید دابنێن، بڕوایان وایە ئەو یانەیە بەردەوام ناوبژیوانان تۆمەتبار دەکات و لە بڕیارەکانیان ناڕازییە، لە رێگای میدیاکانیشەوە فشار لەسەر ناوبژیوانان دروست دەکات.
خۆرخێ پیکۆن رۆژنامەنووسی ئیسپانی رایگەیاندووە، زۆربەی یانەکانی تۆپی پێی ئیسپانیا لەدژی مێرێنگی یەکیان گرتووە و دەیانەوێت سزا بدرێت..
ریاڵ مەدرید بەردەوام لە رێگای کەناڵی فەرمی یانەکەی پێش یارییەکان و دوای یارییەکان قسە لەبارەی بڕیارەکانی ناوبژیوانانی یارییەکانی دەکات، هەندێکجار هێرش دەکاتە سەر بەشێک لە ناوبژیوانانی لالیگا، ئەم کارەش کاریگەری لەسەر ئاستی ناوبژیوانەکانی خولەکە دروستکردووە.
