یانەی لیڤەرپوول لە خولی پێنجەمی قۆناغی چامپیۆنزلیگدا لە یانەی ڕیال مەدریدی بردەوە
یانەی لیڤەرپوول لە خولی پێنجەمی قۆناغی چامپیۆنزلیگدا بە ئەنجامی 2-0 لە ڕیال مەدریدی بردەوە.
گۆڵەکانی لیڤەرپوول له خولەکی 52 و 77 لەلایەن ماک ئەلیستەر و کودی جاکبۆ تۆمارکران و بەم بردنەوەیە، لیڤەرپوول کۆی خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 15 خاڵ لە پێشەوەی خشتەی خولی یانەکانی پاڵەوانێتی ئەورووپا (چامپیۆنزلیگ)، هەروەها یانەی ڕیال مەدرید دوای ئەم دۆڕانە بەرامبەر لیڤەرپوول لە یاریەک کە شەوی چوارشەممە لە یاریگای ئەنفێڵد بەڕێوەچوو بە 6 خاڵ بۆ ڕیزبەندی 24 دابەزی.
لە لێدوانێکی کارلۆ ئەنچێلۆتی، ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید دوای یاریەکە گوتوویەتی: "لیڤەرپوول شایەنی بردنەووەکەبوو، ئەنجامی کۆتایی گومانی لەسەر نییە".
لە یاریەکەی نێوان لیڤەرپوول و ڕیال مەدرید کە بە ئەنجامی 2 گۆل بێ بەرامبەر بۆ لیڤەرپوول کۆتاییهات، یاریزانی ئەرژەنتینی ئەلێکسس ماک ئەلێستەر، یاریزانی ناوەڕاستی لیڤەرپوول خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەو یارییەی وەرگرت.
