یانەی نەسر بەتەمای واژوو کردنی گرێبەستە لەگەڵ زیدان بۆ ڕاهێنەری یانەکە
یانەی نەسری سعودی گرێبەستێکی ئاست بەرز دەکاتە ئامانج دوای ئەوەی ڕۆژی پێنجشەممە ڕاهێنەری فەڕەنسی ڕودی گارسیا لە ڕاهێنانی یانەکەی دورخستەوە.
کەناڵی "سی بی ئێس سپۆرتس" لە زاری سەرچاوەیەکی ناو یانەی نەسر ڕایگەیاند، "یانە سعودیەکە دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ جۆزێ مۆرینهۆ، ڕاهێنەری ئێستای ڕۆما یان زینەدین زیدان واژۆ بکات".
وتیشی، "کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی یانەی نەسر، هاوکاری لەگەڵ دەستەی بەڕێوەبەری یانەکە دەکات لەم دۆسیەیەدا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەڕێوەبەرایەتی نەسر پێشنیارێکی زارەکییان بۆ زیدان ناردووە و رۆناڵدۆش بەشداری لە دانوستانەکاندا دەکات بۆ قایلکردنی ڕاهێنەرە فەڕەنسییەکە بۆ چونی بۆ ڕیاز".
هیچ ئاماژەیەکی ڕوون نییە سەبارەت بە هەڵوێستی زیدان سەبارەت بە پێشنیارەکەی یانە سعودیەکە، زیدان دەیەوێت کاتی خۆی وەرگرێ بۆ لێکۆڵینەوە لە هەموو پێشنیارە بەردەستەکان.
گەورەترین خەونی زیدان بۆ سەرکردایەتیکردنی هەڵبژاردنی فەڕەنسا بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دێشامپ تا هاوینی 2026 بە هەڵم بوو، بەڵام زیزۆ هێشتا کاندیدی یانەکانی دیکەیە وەک چێڵسی و پاریس سان جێرمان.
