یه‌كێتیی و پارتی گفتوگۆ له‌سه‌ر دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی دەیەمی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن
وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە لێدوانێکی بۆ میدیای فەرمی یەکێتیی ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ شەممە شاندی دانوستانكارانی پارتی و یەکێتیی له سلێمانی كۆده‌بنه‌وه، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یه‌كێتیی و پارتی گفتوگۆ له‌سه‌ر دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی دەیەمی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن".
سەعدی ئەحمەد پیرە گوتوویەتی: تیمی ته‌كنیكی یه‌كێتیی و پارتی له‌ماوه‌ی رابردوودا ره‌شنوسێكیان وه‌ک ستراتیژی به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌تی داهاتوو ئاماده‌كردووه و وابڕیاره ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتووگۆ له‌سه‌ر ئه‌و ستراتیژه بكه‌ن كه ده‌بێته بناغه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم".
پێشتر، لە رۆژی 29ـی کانوونی دووەمی/یەکی 2025، لیژنەی هاوبەشی یەکێتیی و پارتی بۆ ئامادەکردنی رەشنوسێک لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی کابینەی دەیەمی هەرێمی کوردستان کۆبێنەوە.
پێشتر میدیای فەرمی یەکێتیی رایگەیاندبوو، گفتوگۆی لایەنە تەکنیکییەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان لەنێوان یەکێتیی و پارتی بەردەوامی هەیە و جارێکی دیکە لیژنە هاوبەشەکانی هەردوولا بۆ پێکهێنانی حکومەت کۆدەبنەوە.
لیژنە هاوبەشەکە ئەرکیانە رەشنوسێک لەبارەی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی حکومەتی داهاتووی هەرێم ئامادە بکەن، کە لەئێستادا بەشێکی زۆری کارەکانیان تەواو بووە و پاشان رەشنوسی کۆتایی گفتوگۆکاکانی لیژنەکە دەخریتە بەردەم هەردوو وەفدی باڵای یەکێتیی و پارتی بۆ بڕیاردان لەسەری.
پێشتریش وتەبێژی یەکێتیی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو، له‌ئێستادا له‌نێوان یه‌كێتیی و پارتیدا باس له‌هیچ پۆستێک نه‌كراوه، ئه‌وه‌ی ده‌وترێت و باس له دابه‌شكردنی پۆسته‌كان ده‌كرێت پڕ‌وپاگه‌نده‌یه، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی حكومه‌ت رێكنه‌كه‌وین یه‌كێتیی پۆستی بۆ چییه.
كلمات مفتاحية
- یەکێتیی
- پارتی
- کوردستان
- کابینەی دەیەم
- حکومەتی هەرێم
- هەرێمی کوردستان
- سلێمانی
- پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم
