یەپەژە ناسنامەی چوار شەڕڤانی ئاشکرا دەکات کە لە 2016 گیانیان لەدەستدا
فەرماندەیی گشتیی یەپەژە سەر بە هێزەکانی سووریای دیموکرات لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا ناسنامەی چوار شەڕڤانی بڵاوکراوەتەوە کە لە ساڵی 2016دا گیانیان لەدەستدا و لەو بارەوە رایگەیاندووە: "هاورێیانمان ئامارا، بەرچەم، دڵپاک و حەسرەت لە ساڵی 2016 چوونە کاروانی نەمرانەوە، هەڤاڵانمان ئامارا، بەرچەم، دڵپاک و حەسرەت کە بە خۆشەویستی گەورەوە لەناو تێکۆشانی ئازادیدا بەشداربوون، لە هەڵمەتەکانی رزگارکردنی وڵاتەکەیاندا شەهیدبوون، بە خۆشەویستی و رێزدارییەوە یادیان دەکەینەوە".
سەرەخۆشی لە بنەماڵە وڵاتپارێزەکانیان و گەلەکەمان و هاوڕێیانیان دەکەین، بەردەوام شایەنی یادەوەری شەهیدانمان دەبین و پەرە بە تێکۆشانیان دەدەین.
ناسنامەی شەهیدەکان:
ناسناو: ئامارا رۆژ
ناو و پاشناو: دەولەتخان ئەرۆڵ
ناوی دایک: لەتیفە
ناوی باوک: حەسەن
شوێن و کاتی شەهیدبوون: منبج - 2016/6/21.
ناسناو: بەچەم ئامەد
ناو و پاشناو: جەمیلە چنار
ناوی دایک: مەلیحە
ناوی باوک: جەمیل
شوێن و کاتی شەهیدبوون: بەنداوی تشرین.
ناسناو: دڵپاک جودی
ناو و پاشناو: ئەسرا ئالم
ناوی دایک: روقیە
ناوی باوک: عەبدولقادر
شوێن و کاتی شەهیدبوون: تەلتەمر - 2016/6/4.
ناسناو: حەسرەت گابار
ناو و پاشناو: دڵشاد مەراڵ
ناوی دایک: قومریە
ناوی باوک: حەسەن
شوێن و کاتی شەهیدبوون: سەرێ کانی - 2016.
