یەکگرتو، هەڵوێست و کۆمەڵی دادگەری هه‌ڵوێسته‌كانیان یه‌كده‌خه‌ن
هه‌ریه‌كه له یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان، رەوتی هەڵوێست، کۆمەڵی دادگەری کوردستان كۆبونه‌وه و ده‌ڵێن، باسیان له چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکان و پاراستن و بەدەستهێنانی شایستەداراییەکان و مافە دەستوریەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان كردوه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شی ئه‌و سێ هێزه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه لەبارەگای سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەری کوردستان لە هەولێر، هه‌ر سێ لایەنی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان، رەوتی هەڵوێست، کۆمەڵی دادگەری کوردستان) کۆبونەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەماهەنگی و کاری هاوبەش لە بەغدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكراوه، باسیان له چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکان و پاراستن و بەدەستهێنانی شایستەداراییەکان و مافە دەستوریەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان كردوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، رەوتی هەڵوێست، کۆمەڵی دادگەری کوردستان، هاوڕابون لەسەر درێژەدان بە کۆبونەوەو گفتوگۆکان.
له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كه 11ی 11ی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌چو، ره‌وتی هه‌ڵوێست 5 كورسی، یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان 4 كورسی و كۆمه‌ڵی دادگه‌ریش 1 كورسی به‌ده‌ستهێنا.
