یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بیر لە لابردنی کاتی زیادکراو لە یارییەکانی چامپیۆنزلیگ دەکاتەوە
یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بیر لە لابردنی کاتی زیادکراو لە یارییەکانی چامپیۆنزلیگ دەکاتەوە.
رۆژنامەی گاردیان بڵاویکردووەتەوە، یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ناسراو بە یوفا گفتوگۆی هەڵوەشاندنەوەی گێمە زیادکراوەکانی لە قۆناخی دەرکردنی چامپیۆنزلیگ کردووە.
بەگوێرەی رۆژنامە بەریتانییەکە ئەستەمە گۆڕانکارییەکە بەر لە 2027 رووبدات، چونکە یوفا مافی پەخشی یارییەکانی پاڵەوانێتییەکەی تاوەکو 2027 فرۆشتووە و هەر گۆڕانکارییەکی گەورە بکەن ئەوا دەبێت بکەوێتە دوای کۆتایی هاتنی دوایین گرێبەستی یوێفا لەگەڵ کەناڵەکاندا.
یاریزانان و یانەکان بەدەست زۆری یارییەکان دەناڵێن، ئێستا یانەکان ناچارن سێ رۆژ جارێک یارییەک ئەنجام بدەن، ئەمەش بووەتە هۆی ماندووبونی یاریزانان و ناڕەزای یانەکان و رێژەی پێکانیش بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
لە ئەگەری جێبەجێکرانی بڕیارەکە، ئەگەر یارییەک لە قۆناخی کرانەدەرەوە بە یەکسانبوون کۆتایی بێت ئەوا ناچێتە کاتی زیادکراو، راستەوخۆ لێدانی یەکلاکەرەوە جێبەجێ دەکرێت و یاریزانان 30 خولەک کەمتر یاریی ئەنجام دەدەن.
