یەکێتی دوا هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەڵبژاردنەوە راگەیاند
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی بەشداریکردنی یەکێتی لەهەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:"یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ١٠ ی ٦ ی ٢٠٢٤ وەکو لەلایەن بەڕێز سەرۆکی هەرێم بڕیاری لەسەر دراوە".
دەقی راگەیەنراوەکە:
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ١٠ ی ٦ ی ٢٠٢٤ وەکو لەلایەن بەڕێز سەرۆکی هەرێم بڕیاری لەسەر دراوە .
یەکێتی رای وایە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان باشترین ڕێگایە بۆ قووڵکردنەوەی زیاتری دیموکراسی و تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخە ئاڵۆزەی ناوخۆ و ناوچەکە بە گشتی .
چالاککردنەوەی پەرلەمان گرنگە بۆ ئەنجامدانی ئەرکە یاسایی و سەرەکییەکانی و چارەسەرکردنی کێشەو گرفتە فرە رەهەندەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
سەعدی ئەحمەد پیرە
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
