یەکەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بە تای خوێن بەربوون لەکەرکوک ڕاگەیەندرا
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرچاوەیەک لەفەرمانگەی تەندروستی کەرکوک رایگەیاند ئەمڕۆ یەکەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە پارێزگاکە تۆمارکرا،ئاماژەی بەوەکرد چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ئەو نەخۆشەکو بۆ چارەسەرکردن لە نەخۆشخانەیەکی سنوورەکە خەوێندرابوو.
سەرچاوەکە ڕایگەیاند" نەخۆشەکە لە سەرەتادا تووشی تایەکی زۆر و سەرئێشەی توند و ئازاری ماسولکەکان بووە، پێش ئەوەی حاڵەتەکەی پەرەسەندبێت بۆ خوێنبەربوونی ناوەوە و دەرەکی، ئەمەش پێویست بوو بگوازرێتەوە بۆ یەکەی چاودێری چڕ".
ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو هەوڵە پزیشکییەکان شکستیانهێنا لە ڕزگارکردنی ژیانی نەخۆشەکە، بەمەش ئەمە یەکەم حاڵەتی تۆمارکراوی مردنە بەهۆی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوونی کریم - کۆنگۆ (CCHF) لە کەرکوک.
ئەوەشی خستەڕوو، نەخۆشەکە خەڵکی گوندێکی سنووری قەزای داقوقی سەر بە پارێزگای كەركوك بوو.
