سودانی سەردانی هەولێر دەکات و چوار پرس لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم تاوتوێ دەکات
بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا مەحەممەد شەیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان کە لەلایەن سەرچاوەکان بۆ میدیای پارتی گوتراوە: سەرۆکوەزیرانی عێراق و مەسرور بارزانی گفتوگۆ لەبارەی چوار تەوەر دەکەن کە بریتین لە، تاوتوێکردنی بارودۆخی هەرێمی کوردستان دوای هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، هەروەها چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، بەتایبەت پرسەکانی؛ سەرژمێری، بودجە و مووچە، دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان و کێشەی زەویوزاری جووتیارانی کورد لە کەرکووک و ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ تاوتوێکردنی بارودۆخی ناوچەکە دوای هەڵبژاردنەوەی دۆناڵد ترەمپ بە سەرۆکی ئەمریکا.
