کەشناسی هەرێم: بەفر و نمە باران لە ناوچە شاخاوییەبەرزەکان دەبارێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، هەروەها سبەی ئاسان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو بەتایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییەبەرزەکان و شاخاوییە سنورییەکان، بەفر و نمە باران لەو ناوچانە دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت لە شەودا ، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشكردوە، سبەی پێنجشەمە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەگشتی، لەئێوارەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو بەتایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییەبەرزەکان و شاخاوییە سنورییەکان لەگەڵ دابارینی کەمێک بەفر و نمە باران لەسەر ئەو ناوچە سنورییانە، لەگەڵ ئەوەشدا پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 10پلەى سیلیزى
دهۆک : 13 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 14 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 11 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 1 پلەى سیلیزى
سۆران: 10 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 17 پلەى سیلیزى
