سودانی فەرمانی تەواوکردنی پرۆژەکانی پارێزگای میسانی کرد لەکاتی خۆیدا
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی فەرمانی تەواوکردنی پرۆژەکانی پارێزگای میسانی کرد لەکاتی خۆیدا، بەتایبەتی پڕۆژەکانی ئاو و ئاوەڕۆ لەناوەندی پارێزگاکە و یەکە کارگێڕییەکانی.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کەئاژانسی موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە تیایدا هاتووە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ شەممە پێشوازی کرد لەپارێزگاری میسان حەبیب زاهر فەرتوسی و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا مستەفا دعێر محەمەداوی و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا بەئامادەبوونی ژمارەیەک ڕاوێژکار.
له میانەی دیدارەکەدا پێداچوونەوە بە بارودۆخی خزمەتگوزاری و ئەمنی و ئابووری کرا لە پارێزگاکە، لەگەڵ دیارترین ئەو پڕۆژانەی کە لە قەزا و ناحیە جیاجیاکان جێبەجێ دەکرێن.
سودانی فەرمانی تەواوکردنی پرۆژەکانی کرد لەکاتی خۆیدا، بەتایبەتی پڕۆژەکانی ئاو و ئاوەڕۆ لەناوەندی پارێزگاکە و یەکە کارگێڕییەکانی، جگە لە دەستپێکردنی جێبەجێکردنی پێنج پردی سەرەکی لەسەر ڕووباری دیجلە و ڕێگا سەرەکی و لاوەکیەکانی نێوان قەزاو ناحییەکان و دروستکردنی بینایەک بۆ کۆلێژی پزیشکی سەر بە زانکۆی میسان و پێشکەشکردنی دیزاینێک بۆ شاری زانکۆ نوێیەکە.
هەروەها لە دیدارەکەدا چۆنیەتی بەهێزکردنی سەقامگیریی ئەمنی لە پارێزگاکە تاوتوێ کرا، بەهۆی گرنگی لە باشترکردنی واقیعی ئابووری لەڕێگەی پاڵپشتیکردنی وەبەرهێنان و گەشەپێدان و ڕەخساندنی ژینگەیەکی گونجاوه بۆ فراوانکردنی چالاکییەکانی کەرتی تایبەت و ڕەخساندنی هەلی کاری نوێ و ڕاکێشانی وەبەرهێنان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژییە گرنگەکان، کە دیارترینیان پاڵاوگەی میسان"ـەو بە توانای 150 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا و کارگەی پترۆکیمیاوی و دامەزراندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی عيماره.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەسەر گرنگی خستنەگەڕی هەوڵەکان کردەوە، بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانی حکومەت و یەکخستنی کارەکانی نێوان حکومەتی خۆجێی و ئەنجومەنی پارێزگا، بۆ دڵنیابوون لە سەرخستنی ئەرکى کارگێڕی و پێشخستنی واقیعی خزمەتگوزاری و ژیان و بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتیان.
