دۆناڵد ترەمپ سزای بەپەلەی بانکی و دارایی بەسەر کۆڵۆمبیا سەپاند
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕۆژی یەکشەممە سزای بەپەلەی بانکی و دارایی بەسەر کۆڵۆمبیا ڕاگەیاند، ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆکی کۆڵۆمبیا گوستاڤۆ پیترۆ رێگەی نەدا دوو فڕۆکەی ئاسمانی بۆ گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی کۆلۆمبیی لە ئەمریکاوە بنیشێتەوە.
ترەمپ لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیال، نووسیویەتی، "پێم ڕاگەیەنراوە کە ڕێگە بە دوو فڕۆکەکە نەدراوە لە کۆڵۆمبیا بنیشێنەوە، ئەمەش هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی و سەلامەتی گشتی ئەمریکا دروستکردووە".
لە وەڵامی ئەم کردارە، ترەمپ فەرمانی دا باجی گومرگی بەرێژەی 25% لەسەر هەموو ئەو کاڵایانەی کە لە کۆڵۆمبیاوە دەچنە بۆ ئەمریکا و هەڕەشەی زیادکردنی گومرگی بۆ 50% لە ماوەی هەفتەیەکدا کرد.
سزاکان هەروەها قەدەغەکردنی گەشتکردن و هەڵوەشاندنەوەی ڤیزا بۆ بەرپرسانی کۆڵۆمبیا و هەروەها سزادانی ئەندامانی پارت و ئەندامانی خێزان و لایەنگرانی حکومەتی کۆڵۆمبیا دەگرێتەوە.
