دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کە تاوانی کوشتنی لە شاری بەغداد ئەنجامدا و لە هەولێر خۆی حەشاردابوو
دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کە تاوانێکی کوشتنی لە شاری بەغدادی عێراق ئەنجامدا و لە هەولێر خۆی حەشاردابوو.
ئاسایشی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی لەلایەن بەشی پەیوەندیەکانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادار کراینەوە، کە لە ڕێکەوتی 7ی 1ی 2025، دوو تۆمەتبار لە شاری بەغداد هەڵساون بە ئەنجامدانی تاوانی کوشتنی دایک و کوڕێک، بەناوەکانی (عەلی سەعدی عەلوش و ساميه عەبدولڵا جەعفەر)، تەرمەکەیان سوتاندووە و فرەیانداوەتە ڕووبارێکەوە و بڕی (200 دووسەد هەزار دۆلاریان) بردوە، دواتر لەلایەن دادگای کەرخ لە بەغداد فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە، دوای ئەنجامدانی تاوانەکە یەکێک لە تۆمەتبارەکان بەناوی (ع ،ح ،أ)، هەڵهاتوە بۆ شاری هەولێر، لەلایەن تیمەکانمانەوە شوێنی خۆ حەشاردانی لە شاری هەولێر دەست نیشان کرا و بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکرا.
