وەزیری بەرگری عێراق: سنوورەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەتەواوی پارێزراون
لە میان سەردانیکردنی بۆ پارێزگای نەجەفی پیرۆز ،وەزیری بەرگری عێراق رایگەیاند، سنوورەکان بە تەواوی پارێزراون و هیچ نیگەرانییەک لەبارەیانەوە نییە.
عەباسی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی (موتەڵع) چاودێری کردووە رایگەیاند، سەردانەکەمان بۆ پارێزگاری نەجەف ئامانجی پێداچوونەوەیە بە دۆخی ئەمنی، ئێمەش لە نزیکەوە لەگەڵ سەرکردایەتی ئەمنی بەدواداچوون بۆ ئەم فایلە دەکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، پرسی دابینکردنی پارچە زەوییە تەرخانکراوەکان بۆ وەزارەتی بەرگری لە چوارچێوەی شوێنی جەزیرە لە پارێزگای نەجەف ئامانجی سەردانەکەمان بوو بۆ نەجەف.
روونیشیکردەوە، دەخرێتە بەردەم ئەو لیژنەیەی کە لەلایەن دیوانی سەرۆکایەتی حکومەتەوە رێگەی پێدراوە لەنێوان وەزارەتەکانی بەرگری و بیناسازی و نیشتەجێکردندا بۆ بڕیاردان و دابەشکردنی.
باسی لەوەشکرد، سنوورەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەتەواوی ئەمنن و هیچ نیگەرانییەکی ئەمنی نییە.
