سەرۆک وەزیران جەخت دەکاتەوە کە هەڵمەتی دروستکردنی قوتابخانە لە سەرجەم پارێزگاکان بەردەوام دەبێت
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ شەممە،جەختيكردەوە کە هەڵمەتی دروستکردنی قوتابخانە لە سەرجەم پارێزگاکان، دوای تەواوبوونی پڕۆژەی هەزار قوتابخانەکە بەردەوام دەبێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە: "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە 210 قوتابخانەی نموونەیی لە پارێزگا جیاجیاکانی عێراق کردەوە کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان عێراق و چین جێبەجێ کراون، هەروەها بەڕێزیان تەواوبوونی پڕۆژەی 1000 خوێندنگەکەی لە سەرتاسەری عێراقدا ڕاگەیاند.
سودانی بەپێی ڕاگەیەندراوەکە ستایشی هەوڵەکانی ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و فەرمانگەی پڕۆژە نیشتمانییەکان و هەوڵەکانی وەزارەتی پەروەردەی کرد بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە و تەواوکردنی ڕێوشوێنەکانی وەرگرتن و ڕادەستکردن لەنێوان هەردوولادا، و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم پڕۆژەیە لە ژێر سایەی 3 حکومەتدا کاری بەخۆوە بینیوە و ئەمڕۆ لە ماوەی دوو ساڵی تەواودا بەبێ هیچ وەستان و دواکەوتنێک بەتەواوی تەواوکراوە، و جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە پێویستە ئەم دەستکەوتە ببێتە فاکتەرێکی سەرەکی بۆ بەرەوپێشبردنی واقیعی پرۆسەی پەروەردە وەک بنەمای گەشەپێدانی بەردەوام.
سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە ئەم قوتابخانانە کێشەی قەرەباڵغی و سێ دەوامی چارەسەر دەکەن و ژینگەیەکی نوێ و گونجاو بۆ خوێندن دابین دەکەن کە بە دیزاینی مۆدێرن جێبەجێکراون و هەموو پێداویستییە پێویستەکانی لەبەرچاو گرتووە و جەختی لەوە کردەوە کە حکومەت گرنگییەکی زۆری بە کەرتی پەروەردە داوە لەڕێگەی چالاککردنی پڕۆژە دواکەوتووەکانەوە، بەتایبەتی پڕۆژەی ژمارە 1 و پرۆژەکانی تر و کۆتای هێنان بە پڕۆژەی هەزار قوتابخانەکە، و ستایشی ئەو هاوکارییە نموونەییەی نێوان کەرتی تایبەت و دامودەزگا فەرمییەکانی کرد کە یارمەتیدەر بوون لەتەواوکردنی ئەم پڕۆژەیە.
سودانی جەختی لەوە کردەوە کە بەردەوامی هەڵمەتی دروستکردنی قوتابخانە بەپێی دیدێکی نوێ لەڕێگەی سندوقی عێراقەوە بۆ گەشەپێدان لەڕێگەی دەستپێکردنی پڕۆژەی جێبەجێکردنی 600 خوێندنگەوە و ئاماژەی بەوەشکرد کە بەدابینکردنی زەوی لەپارێزگاکان بەم نزیکانە هەموو پێداویستییەک دەگرێتەوە.
هەزار قوتابخانەکە بەم شێوەیە دابەش کراون: 144 بۆ پارێزگای بەغداد، 52 بۆ میسان، 92 بۆ نەینەوا، و 106 بۆ زیقار، و 51 بۆ ئەنبار، و 78 بۆ سەلاح ئەلدین، و 61 بۆ دیوانیە، و 40 بۆ نەجەف و 45 بۆ بابل و44 بۆ کەرکوک و 56 بۆ دیالی و 44 بۆ کەربەلای پیرۆز و 48 بۆ واست، 53 بۆ موسەنا و 86 بۆ بەسرە .
