خولی ئیسپانیا...ریاڵ مەدرید گۆڵێکی بێوەڵام لە ئالاڤێسی بردەوە
لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید بە زەحمەت و بە گۆڵێکی بێوەڵام لە ئالاڤێسی بردەوە و مباپێشی لەدەستدا.
لە یارییەکی هەفتەی 31ـی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی ئالاڤیس.
تایمی یەکەم، یارییەکە بە بەهێزی دەستیپێکرد و ریاڵ مەدرید لە خولەکی 20 گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، بەڵام رەتکرایەوە، دواتر کاماڤینگا دەرکەوت و لە خولەکی 34 بە لێدانێکی نایاب گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد.
دواتر دوور لە چاوەڕوانییەکان کیلیان مباپێ بەبێ باکی بەریەککەوتنێکی توندی لەگەڵ ئەنتۆنیۆ بلانکۆی یاریزانی ئالاڤیس هەبوو، بەو هۆیەوە کارتی سووری بە رووی ئەستێرە فەرەنسیەکە بەرزکرایەوە.
تایمی دووەم، مێرەنگێ یارییەکی داخراوی دەکرد و ئالاڤێس هەوڵی یەکسانکردنەوەی دەدا بەڵام لە خولەکی 70 مانو سانچێزیان بە کارتی سور کاریە دەرەوە.
یارییەکە تا کۆتایی بەو شێوەیە مایەوە و هەردوولا بە 10 یاریزانەوە یارییەکەیان تەواو کرد و ئەنجامەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سودی ریاڵ کۆتایی هات، بەو ئەنجامە یانەی شاهانە بە کۆکردنەوەی 66 خاڵ لە پلەی دووەم دەبیندرێت بە جیاوازی چوار خاڵ لەگەڵ بەرشەلۆنەی پێشەنگ.
