قوباد تاڵەبانی: هه‌مو هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌یه‌كی به‌هێز رێكبكه‌ون
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم رایگه‌یاند، هه‌مو هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌یه‌كی به‌هێز و كارا و یه‌كگرتو رێكبكه‌ون و ده‌شڵێت، "حكومه‌تی هه‌رێم گه‌شبینه و هه‌مو هه‌وڵێكیش ده‌دات له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌نه رێككه‌وتنێك بۆ ده‌ستپێكردنی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران له هه‌ولێر پێشوازیكرد له شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تیی ئاده‌م سمیس، ئه‌ندامی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزارییه چه‌كدارییه‌كان و له كۆبونه‌وه‌ی نێوانیاندا باس له چه‌ند پرسی گرنگی ناوخۆی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه كرا.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا و دۆخی سوریا و گفتوگۆكانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا و دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی دیكه‌ی ناوچه ئاڵۆگۆڕی بیروڕا كرا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هه‌ردولا هاوڕابون كه هێشتا تیرۆر و به تایبه‌تیش گروپی تیرۆریستی داعش هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری كوردستان و عێراق، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا شانده‌كه‌ی كۆنگرێس جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی پشتیوانییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆردا.
له‌باره‌ی دۆخی سیاسی ناوخۆی هه‌رێم و هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمیشه‌وه، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند، "راسته پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت به خێرایی ناچێته پێش، به‌ڵام هه‌نگاوی زۆر باش نراوه و هه‌مو هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌یه‌كی به‌هێز و كارا و یه‌كگرتو رێكبكه‌ون كه هه‌م له ئاستی جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی هاوڵاتییاندابێت و هه‌م بتوانێت له‌م قۆناغه ئاڵۆزه‌ی ناوچه‌كه‌دا، سه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی هه‌رێمی كوردستان به باشی بپارێزێت".
سه‌باره‌ت به پرسی نه‌وت و گازیش، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران رونیكرده‌وه، "حكومه‌تی هه‌رێم گه‌شبینه و هه‌مو هه‌وڵێكیش ده‌دات له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌نه رێككه‌وتنێك بۆ ده‌ستپێكردنی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم"، له‌باره‌ی گازیشه‌وه، قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند ئه‌وله‌وییه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌م قۆناغه‌دا به‌كارهێنانی گازه بۆ دابینكردنی كاره‌بای 24 كاتژمێری بۆ هاوڵاتییان و هه‌روه‌ها دابینكردنی گازه بۆ به‌كارهێنانی ماڵان و كارگه پیشه‌سازییه‌كان.
ئه‌ندامانی دیكه‌ی شانده‌كه‌ی كۆنگرێس پێكهاتبو له مایكل باومگارتنه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه و هه‌ر یه‌كه له سارا جاكۆبس، جۆرج وایتسایدز و وێسلی بێڵ له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزارییه چه‌كدارییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا.
