عەوادی: سه‌رۆك وه‌زیران پێشوازی له گه‌ڕانه‌وه‌ی 11 هه‌زار پارچه زه‌وی بۆ ئێزیدیه‌كان ده‌كات له شه‌نگال
باسم عه‌وادی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م ئه‌و زه‌وی و موڵك و ماڵانه‌ی له‌سه‌رده‌می رژێمی دیكتاتۆری له‌ناوچدا له ئێزیدیه‌كان نیو سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر زه‌وتكرابون، بۆیان ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه و محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانیش پێشوازی له گه‌ڕانه‌وه‌ی 11 هه‌زار پارچه زه‌وی بۆ ئێزیدیه‌كان ده‌كات له شه‌نگال.
باسم عه‌وادی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بڵاویكرده‌وه، "حكومه‌ت جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر به‌دواداچونی ڕاسته‌وخۆی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بۆ جێبه‌جێكردنی دادپه‌روه‌ری به‌رامبه‌ر به پێكهاته‌كانی عێراق به‌پێی ئه‌وه‌ی له به‌رنامه‌ی حكومه‌تدا هاتوه، له‌پێناو لابردنی ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه‌ی كه ڕێگری له به‌ده‌ستهێنانی مافه ڕه‌واكانیان كردوه و سڕینه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی سیاسه‌تی په‌راوێزخستن كه ڕژێمی دیكتاتۆری له‌ناوچو په‌یڕه‌وی ده‌كرد، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی خاوه‌ندارێتیكردنی ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه تایبه‌تن به ئێزدییه‌كان دێت، حكومه‌ت بۆ یه‌كه‌مجاره له مێژوی ده‌وڵه‌تی عێراقدا جێبه‌جێی ده‌كات، له باوه‌ڕی به پێویستی ده‌سته‌به‌ركردنی دادپه‌روه‌ری بۆ ئه‌م چینه".
راشیگه‌یاندوه، "پاش ئه‌وه‌ی سێ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له شه‌نگال پرۆسه‌ی ڕاده‌ستكردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی موڵكدارێتی بۆ ڕۆڵه‌كانمان له پێكهاته‌ی ئێزدی ده‌ستیپێكرد، كه زیاتر له نیو سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر له خاوه‌ندارێتی ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كران، سودانی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پرۆگرامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆنیشته‌جێبونی مرۆیی (هابیتات) سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و لایه‌نه‌كان و فه‌رمانگه و دامه‌زراوه حكومی و ناحكومییه‌كانی ده‌ربڕی و جه‌ختی له به‌رده‌وامی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه كردوه تا ته‌واوكردنی هه‌مو به‌ڵگه‌نامه‌كانی خاوه‌ندارێتی له هه‌مو كۆمه‌ڵه‌كانی ئێزیدییه‌كان كه ژماره‌یان ده‌گاته هه‌ر 11 كۆمه‌ڵه‌ی نیشته‌جێبون".
باسم عه‌وادی ئاشكراشیكردوه، "ده‌ركردنی هه‌زاران نوسراو و به‌ڵگه‌نامه‌ی خاوه‌ندارێتی بۆ ئێزدییه‌كان له شه‌نگال به‌شێكه له بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ خێراكردنی پرۆسه‌ی خاوه‌ندارێتی كردنی خانوه‌كان له باكور و باشوری چیای شه‌نگال، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ڕژێمی پێش‌و له ساڵی 1975 تاوانی ڕوخاندنی زیاتر له 146 گوندی ئێزدی و تێكدانی باخه‌كانی ڕۆله‌كانی گه‌لی ئێزدی ئه‌نجاندا، جگه له وێرانكردنی سه‌دان بیر و كانیاو".
