سەرۆک ئەرکانی سوپا گەیشتە بنکەی دەریایی ئوم قەسر
ئەمڕۆ دووشەممە، لیوا عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا، سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە سەربازگەی دەریایی ئوم قەسری بەمەبەستی پشکنین و ئەنجامدانی گەشتێک بە ئاوی هەرێمیدا.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریدا هاتووە "سەرۆکی ئەرکانی سوپا، لیوا عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا، و شاندی یاوەری پشکنینیان بۆ بنکەی دەریایی ئوم قەسر کرد، لەوێ لەلایەن فەرماندەی بنکە و ئەفسەرانی ستافەوە پێشوازییان لێکرا، دواتر زانیارییەکی نەخشەسازییان سەبارەت بە هێڵەکانی دابەشکردن و ئەو ئەرکانەی کە پێیان سپێردرابوون و ڕێکارەکانی پاراستنی سنوورە هەرێمییەکان پێشکەش کرد".
ئاماژەی بەوەشکرد، " یاروڵڵا لە سەر کەشتییە جەنگییەکانی فەرماندەیی هێزە دەریاییەکان، کە ئەرکی پاڵپشتی و دابینکردن بۆ کەشتییە دەریاییەکان ئەنجام دەدەن، جگە لە دابینکردنی پاراستن بۆ بەندەرەکانی عێراق، گەشتێکی ئاوە هەرێمییەکاندا کردووە"
