عێراق هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای مێتا دەکات بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و چاودێری دیجیتاڵی
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی بۆ کۆمپانیای مێتا جەختی لەسەر بەرەوپێشچوونی حکومەت لە ئۆتۆماتیککردن و گۆڕینی دیجیتاڵی کردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازی کرد لە شاندێکی کۆمپانیای "مێتا" کە تایبەتە بە ئەپڵیکەیشنەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە.
وتیشی لە میانەی دیدارەکەدا، لایەنەکانی پەرەپێدانی هاوکاری لە بوارەکانی گۆڕینی دیجیتاڵ و سەروەری دیجیتاڵ و ئاسایشی تاک و سیاسەتەکانی بڵاوکردنەوە تاوتوێکرا، هەروەها جەختی لەسەر بەرەوپێشچوونی حکومەت لە ئۆتۆماتیککردن و گۆڕینی دیجیتاڵی لە هەموو ئاستەکانی خزمەتگوزاری و هەموو ئەپڵیکەیشنەکانی حکومەت و بانکەکان کرد.
ڕوونیشیکردەوە لە بەشێکی تری دیدارەکەدا جەخت لەسەر گرنگی ڕێکخستنی وۆرکشۆپی هاوبەش کرایەوە بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لە بەڕێوەبردنی پلاتفۆرمەکانی پەیوەندیکردن، هەروەها دانانی کێبڵی تیشکی لە خاکی عێراقدا بۆ پتەوکردن و پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندی و ئینتەرنێت.
