بەرپرسی نوسینگەی یەكێتیی ئەوروپا لهگهڵ مەسعود بارزانی كۆبوهوه
بەرپرسی نوسینگەی یەكێتیی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان لهگهڵ مەسعود بارزانی، سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوهوه و ڕایگهیاند، یەكێتیی ئەوروپا پاڵپشتی لە بونی سەقامگیری و پێشڤەچونی زیاتری هەرێمی كوردستان و پەرەپێدانی ئابوری و خۆشگوزەرانیی هاوڵاتیان دەكات.
بهگوێرهی ڕاگهیهندراوێكی بارهگای بارزانی، مەسعود بارزانی لەگهڵ ڕادو بوتوم بەرپرسی نوسینگەی یەكێتیی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان كۆبوهتهوه و لە دیدارەكەدا بەرپرسی نوسینگەی یەكێتیی ئەوڕوپا لە هەرێمی كوردستان وێڕای ئاماژەدان بە سەقامگیریی و بوژانەوەی هەرێمی كوردستان و هەماهەنگیی نێوان نوسینگەی یەكێتیی ئەوروپا لە هەرێم و ناوەندە فەرمی و نافەرمییەكانی هەرێمی كوردستان كورتەیەكی لە ڕوانگەی یەكێتیی ئەوڕوپا بەرانبەر هەرێمی كوردستان بۆ بارزانی خستەڕو.
ئاماژهی بهوهشكرد، یەكێتیی ئەوڕوپا پاڵپشتی لە بونی سەقامگیری و پێشڤەچونی زیاتری هەرێمی كوردستان و پەرەپێدانی ئابوری و خۆشگوزەرانیی هاوڵاتیان دەكات.
ئهوهش هاتوه، لەبەشێكی دیكهی ئەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی دوا پێشهاتەكانی ناوچەكە و ئاییندەی كورد لە سوریا و هەروەها پڕۆسەی چارەسەریی ئاشتیانە لە توركیا ئاڵوگۆڕكرا و بەرپرسی نوسینگەی یەكێتیی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان ڕۆڵی مهسعود بارزانی لە یەكخستنی ڕوانگەی لایەنە كوردییەكانی سوریا و هەروەها یارمەتیدانی پڕۆسەی چارەسەری ئاشتیانەی توركیا بەرز نرخاند.
