موتەڵع دەقی وتارەکەی سودانی لە کاتی کردنەوەی 34"ـەمین لووتکەی عەرەبی لەبەغدای پایتەخت بڵاودەکاتەوە
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا وتارەکەی سەرۆک وەزیرانی بڵاوکردەوە:-
بەناوی گەلی عێراقەوە بەخێرهاتنی ئێوە و میوانانی لوتکەکەمان دەکەم و لەسەرووی هەموویانەوە بەڕێز پێدرۆ سەرۆک وەزیرانی شانشینی ئیسپانیا سانچێز و سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێز ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس.
? چاوی گەلانی عەرەبی ئێمە ئەمڕۆ لەسەر ئێوەیە بەهیوای ئەوە هەڵوێستەکان ببنە چارەسەری ئاستەنگ و مەترسییەکان و چاوەڕوانی هەنگاوی واقیعی و پراکتیکین.
? عێراق سیاسەتێکی دەرەوەی گرتۆتەبەر کە هاوبەشی و هاوکاری لەگەڵ برا عەرەبەکانمان وەک ئەولەویەت پێشکەش دەکات.
? سیاسەتی دەرەوەی عێراق لەسەر بنەمای دراوسێیەتی باش و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆ و هاوتەریبنەبوون لەگەڵ میحوەرە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دامەزراوە.
? ئێمە پشتگیریمان لە چارەسەرەکان کرد لەسەر بنەمای دیالۆگ و لێکتێگەیشتن، بەشدار بووین لە نزیککردنەوەی چەندین بۆچوونی جیاواز و دیبلۆماسی بەرهەمدارمان پەیڕەو کرد.
? تێڕوانینمان بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانەکان و سەرچاوەکانی ململانێ لە ناوچەکەدا دەگەڕێتەوە بۆ بەدەستهێنانی تەواوی مافی گەلی فەڵەستین بۆ ژیانێکی ئازاد و شکۆمەند لەسەر خاکەکەی و ڕاگرتنی دەستدرێژییە بەردەوامەکان.
? جینۆساید کردنی گەلی فەڵەستین گەیشتووەتە ئاستێک کە لە هەموو ململانێ مێژووییەکاندا شتی وا ڕووی نەداوە.
? ئاوارەبوونی زۆرەملێی فەلەستینییەکانمان ڕەتکردۆتەوە و بەردەوامیش ڕەتدەکەینەوە، لەگەڵ پێویستی ڕاگرتنی هێرشەکان بۆ سەر غەززە و کەناری ڕۆژئاوا و ناوچە داگیرکراوەکان و کردنەوەی دەرگاکان بۆ یارمەتی مرۆیی.
? هەموومان ئەو وێنانەمان بینیوە کە بە سەدان منداڵ ڕیز کراون بۆ پاروویەک یان پارچە نانێک کە لەوانەیە وەریبگرن یان بەدەستی بەتاڵ بگەڕێنەوە، دەپرسین کە دەبێت یادەوەری ئەم نەوەیە چی تۆمار دەکات لە ڕووی ئازار و هەستی نادادپەروەرییەوە.
? داوامان کردووە بەردوامین لە داواکردن کاری عەرەبی جددی و بەرپرسیارانە بکرێت بۆ ڕزگارکردنی غەززە و چالاککردنەوەی ڕۆڵی (ئۆنرا) لە کەرتی غەززە و کەناری ڕۆژئاوا.
? ئێمە پشتیوانی لە ئاگربەست دەکەین لە باشووری لوبنان و ئیدانەی هێرشە دووبارەکراوەکان دەکەین بۆ سەر سەروەری ئەو وڵاتە برایە.
? هەڵوێستەکانمان بۆ پشتیوانی لە یەکڕیزی و سەروەری سوریا نوێ دەکەینەوە و هەر دەستدرێژی و هەژموونێک بۆ سەر خاکی سوریا ڕەت دەکەینەوە.
? درێغی لە هیچ هەوڵێک ناکەین بۆ پشتیوانیکردن لە براکانمان لە سوریا بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی هاووڵاتیبوون و بنیاتنانی سیستەمێکی دەستووری دیموکراتی لە ڕێگەی پرۆسەیەکی گواستنەوە کە مافەکانی گەلی سوریا و ئازادی ئایینی بۆ هەموو پێکهاتەکانی دەستەبەر بکات و بەرەنگاری تیرۆر ببێتەوە.
? بڕیاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ لابردنی سزاکانی سەر سوریا بەرز دەنرخێنین و هیوادارین ئەم هەنگاوە یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی مەینەتییەکانی گەلی برا سوریا.
? عێراق پشتیوانی خۆی بۆ یەکڕیزی و سەروەری یەمەن و کۆتاییهێنان بە ململانێ و دووبەرەکی دووپات دەکاتەوە لەپێناو ڕاگرتنی مەینەتییەکانی گەلی یەمەن و دابینکردنی پێداویستییە مرۆییەکانیان.
? عێراق جەخت لەسەر پێویستی پاراستنی یەکڕیزی سودانی برا و دۆزینەوەی چارەسەری بەردەوام دەکاتەوە، لەبەر ڕۆشنایی قەیرانێکی مرۆیی سەخت کە دەبێت ڕابگیرێت.
? پەیوەندی برایەتی لەگەڵ لیبیای برا وامان لێدەکات یەکڕیز بین بۆ چارەسەرێکی گشتگیر لەسەر بنەمای دیالۆگ و بەرەوپێشبردنی سەقامگیری و کۆتایی هێنان بە دابەشبوونی ناوخۆیی.
? پێشوازی و پشتیوانی خۆمان بۆ دانوستانەکانی ئەمەریکا و ئێران دووپات دەکەینەوە، لەسەر بنەمای دیدگایەک کە باوەڕی بە ئاشتی و پێکەوەژیان و پەیوەندی بەرهەمدار هەیە.
? پێویستە بەرەو چارەسەری بنەڕەتی هەنگاو بنێین کە ڕیشەی کێشەکان چارەسەر بکات و ئەولەویەتی ئاسایشی عەرەبی پێکەوە بهێنێتەوە و هانی میکانیزمە دامەزراوەییەکان بدرێت کە پاڵپشتی لە سەقامگیری دەکەن.
? دەبێت لە چوارچێوەی ئەو پلانانەدا هەنگاو بنێن کە پاڵپشتی لە یەکخستنی سیستەمی عەرەبی دەکەن، و هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و قاچاخچێتی بە مرۆڤ یەکدەخەنەوە، لەگەڵ بەرەنگاری ماددە هۆشبەرەکان و گۆڕانی کەش و هەوا ببنەوە، و هەموو ئەو شتانەی کە سەقامگیری و پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی ژینگەی عەرەبی بەهێز دەکات.
? 18 دەستپێشخەری بەرزخواز ڕادەگەیەنین بۆ چالاککردنی کاری هاوبەشی عەرەبی، لە سەرووی هەموویانەوە دەستپێشخەری دامەزراندنی سندوقی عەرەبی بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی بوژاندنەوە و ئاوەدانکردنەوە دوای قەیران و ململانێ و جەنگەکان.
? جەخت لەسەر بەشداری عێراق بە بڕی 20 ملیۆن دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە، و 20 ملیۆن دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەی لوبنانی برا دەکەینەوە.
? 34"ـەمین لووتکەمان تەنها کۆبوونەوە نییە، بەڵکو سەرەتای پڕۆژەیەکە، کە هیوادارین خاڵی وەرچەرخان و سەرەتایەکی نوێ بێت و داهاتووی گەلەکانمان مسۆگەر بکات.
? بەغدا شانازی بە بوونی ئێوە لەسەر خاکەکەی دەکات و سەربەرز و بەهێزە و بەشداری لە دروستکردنی چارەسەر و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان دەکات.
