بەرشەلۆنە خولێک لە سلێمانی و هەولێر و چەند شارێکی سوریا دەکاتەوە
بەرشەلۆنە خولێک لە سلێمانی و هەولێر و چەند شارێکی سوریا دەکاتەوە لەپێناو بەرەوپێشبردنی وەرزش.
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە پێگەی فەرمی خۆیان بڵاویانکردەوە، خولێکیان بە ناوی خولی هیوا لەدایک دەبێت لە هەرێمی کوردستان و وڵاتی سوریا کردووەتەوە و بەردەوام دەبێت.
یانەکە ئاماژەی بەوەداوە کە ئەو خولە لە هەردوو شاری سلێمانی و هەولێر لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ چوار شاری سوریا کە ئەوانیش کۆبانێ و رەقە و حەسەکە و تیبەرسپیە کردووەتەوە.
دەشڵێن، خولەکە دامەزراوەییە و لە پێناو سوودی گەیاندنە بە تۆپی پێ و بنیاتنانەوەی کۆمەڵایەتی و پەروەردە کردنی پێکەوە ژیانە، دەیانەوێت لە رێگەی تۆپی پێوە خزمەتی ئاشتی بکەن لەناوچەکەدا تا دووربن لە ناکۆکییەکان
رونیشیانکردووەتەوە، لە پرۆژەکەدا زیاتر لە 600 منداڵ و گەنجی تەمەنی نێوان هەشت بۆ 14 ساڵان بەشداری دەکەن لەگەڵ پێوەرەکانی دڵنیابوون لە یەکسانی رەگەزی و هەمەجۆریی و نەتەوەیی، بەشداری پێکردنی پەنابەران و گوند نشینان و هەفتانە کۆدەبنەوە بۆ یاریکردنی تۆپی پێ، پرۆژەکەش لە بودجەی کەلەتۆنیەوە سەرپەرشتی دەکرێت و پرۆگرامی سپۆرت نێت بەرشەلۆنە سەرپەرشتی دەکات و ئەکادیمیای تیادا دەکرێتەوە.
ئەو پرۆژەیە یەکەم ئەرکی لە مانگی چواری ئەمساڵ ئەنجامداوە لەو دوو وڵاتە و ئۆلیگێر پرێساسی یاریزانی پێشووی بەرشەلۆنە سەرپەرشتی کردووە، دواتریش لە مانگی شەشی ئەمساڵ تا مانگی 10ی 2026 پرۆژەکە کارەکانی چڕتر دەکاتەوە.
