مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردساتی سلێمانی دوو تۆمەتبار دەستگیر دەکەن
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، لە دوو چالاكی جیادا و بەتۆمەتی دزیكردن، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردسات دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ـی ئایاری ٢٠٢٥، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی وتی، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە مۆلیدەی كارەبای لێدزراوە، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردسات لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتبار لە دایكبووی ١٩٧٦ـە و دانی بەتاوانەكەیدا ناوە، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٦ لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.
باسی لەوەشکرد، لەچالاكییەكی تردا و لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردسات و بەهاوكاری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی رۆژئاواو لەسەر سكاڵای چەند هاوڵاتییەك، تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە كێبڵی كارەبایی دزیبوو.
وتیشی، تۆمەتبار لەدایكبووی ١٩٩٢ـە و دانی بەتاوانەكەیدا ناوە، بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەو بەپێی ماددەی ٤٤٦ لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.
