ئینزاگی پێیوایە دەتوانن ببنە پاڵەوانی چامپیۆنز لیگ
ئینزاگی پێیوایە دەتوانن ببنە پاڵەوانی چامپیۆنز لیگ و دوپاتیکردەوە کە رووبەڕووی تیپێکی گەورە دەبنەوە.
سیمیۆنی ئینزاگی راهێنەری ئینتەر میلان، پێش رووبەڕووبووەنەوەی پاریس سان جێرمان رایگەیاند، دڵخۆشم لە یانەکەم و هەموو ئەوەی پێویستمە لەم یانەیە هەیە بۆ ئەوەی رەزامەندی بەدەستبهێنم.
ئینزاگی دووپاتیشیکردەوە، ئەوان وەک ئینتەر میلان کاری زۆریان کردووە و پێیوایە چامپیۆنز لیگ دەبەنەوە، دواتریش دەیانەوێت ببنە پاڵەوانی جامی جیهانی یانەکان.
وتیشی: بۆ بردنەوەی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ پێویستە هەموو شتێک بکەیت، دەبێت وریای هەموو وردەکارییەک بین ئێمە ڕووبەڕووی تیپێکی زۆر گەورە دەبینەوە و شایەنی ئەوە بوون بگەنە یاری کۆتایی، پاریس سان جێرمان هێزێکی باوەڕپێنەکراو و ڕاهێنەرێکی گەورەی هەیە.
دەشڵێت: ئێمە دەزانین یارییەکەمان بەرامبەر پاریس چەندە گرنگە، جیاوازی نێوان بردنەوە و شکست زەوی و ئاسمانە، سەرجەم یاریزانەکانیش درک بەوە دەکەن، لەبەر ئەوە دەمانەوێت خۆشییەکی گەورە بە هاندەرانمان بدەین.
وتیشی: داهاتووم دوای یاریی کۆتایی چامپیۆنز لیگ یەکلادەبێتەوە، دوای یارییەکە بە روونی قسە لەگەڵ بەڕێوبەرانی یانەکە دەکەم، بەڵام ئێستا تەواوی سەرنجم لەسەر یاریی کۆتاییە.
