پزیشکیان: وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕه‌وا و توندی ئێمه وا ده‌كات ئیسرائیل په‌شیمان بێته‌وه
له‌په‌یه‌كه‌مین په‌یامیدا له‌دوای هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ تیمی ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌بردنی دۆخه‌كه‌یان له ئه‌ستۆ گرتوه و كۆبونه‌وه‌ی حكومه‌ت ئه‌نجامدراوه، پشتیوان به خودا، رژێمی زایۆنی له هه‌نگاوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌شیمان ده‌كرێته‌وه.
مه‌سعود پزیشكیان له‌یه‌كه‌م په‌یامیدا رایگه‌یاند، "له یه‌كه‌م ساتی هێرشی تاوانكاری ڕژێمی زایۆنیستی تا ئێستا، له‌گه‌ڵ تیمی حكومه‌ت سه‌رقاڵی به‌ڕێوه‌بردنی دۆخه‌كه بون و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دانیشتنێكی تایبه‌تی كابینه‌ی حكومه‌تی ئێران به‌ڕێوه‌چو، پشتیوان به‌خودا ڕژێمی زایۆنیستی ئه‌مڕۆ له كرده‌وه‌ی خۆی په‌شیمان ده‌بێته‌وه".
وتیشی، "وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕه‌وا و توندی ئێمه وا ده‌كات ئیسرائیل په‌شیمان بێته‌وه له كرده‌وه گه‌مژانه‌كه‌ی، ده‌ستدرێژیی قه‌واره‌ی زایۆنیستی نیشانده‌ری سروشتی تاوانكاریی ئه‌م قه‌واره‌یه‌یه كه له‌سه‌ر كوشتنی منداڵان و داگیركاری دامه‌زراوه".
مه‌سعود پزیشكیان داوای له گه‌لی ئێران كرد، متمانه‌یان به سه‌ركردایه‌تی خۆیان هه‌بێت و له ته‌نیشتی بوه‌ستن.
سه‌رۆك كۆماری ئێران ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه ئاماده‌یی خۆمان بۆ دیالۆگ نیشاندا، به توندی وه‌ڵامی هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك ده‌ده‌ینه‌وه و به‌رگری له سه‌روه‌ری خۆمان ده‌كه‌ین".
باسی له‌وه‌شكرد، "به‌په‌له و به توندی وه‌ڵامی قه‌واره‌ی داگیركه‌ر ده‌ده‌ینه‌وه"، جه‌ختیكرده‌وه كه "وڵات به سه‌ری به‌رزه‌وه له‌م قه‌یرانه ده‌رده‌چێت".
