لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری چەند رێنماییەک بۆ هێزە ئەمنیەکان دەردەکات لەبارەی راوی ماسیەوە
لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق چەند رێنمایەکی نوێی بۆ سزای توندی ئه‌و كه‌سانه ئاڕاسته‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان کرد كه له‌ڕێگه‌ی ته‌قه‌مه‌نیه‌وه له روبار و ده‌ریاچه‌كان راوی ماسی ده‌كه‌ن.
یاسر ئه‌سكه‌نده‌ر وتوت ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، "به‌كارهێنانی مادده‌ی ته‌قه‌مه‌نی، كه له ناوخۆدا به ناوی جۆراوجۆر ناسراوه، بۆ گرتنی ماسی له ڕوبار و ده‌ریاچه‌كاندا دیارده‌یه‌كی نه‌رێنی و مه‌ترسیداره كه له هه‌ندێك ناوچه ده‌ستیپێكردوه و بوه‌ته هۆی ڕوداوی دڵته‌زێن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌م كارانه نایاسایی و ناشه‌رعین، مه‌ترسی ڕاسته‌وخۆ بۆ سه‌ر ژینگه‌ی ئاوی دروست ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ژیانی ماسیگره‌كان خۆیان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه، به‌هۆی به‌كارهێنانی ماده‌ی زۆر ته‌قینه‌وه له بارودۆخێكی ناپارێزراودا، ته‌نانه‌ت زۆر ڕوداوی به ئازار هه‌بون كه ماسیگره‌كان له ئه‌نجامی ساته‌كانی بێباكی و بێبایه‌خكردن به مه‌ترسی ئه‌م كه‌ره‌ستانه ژیانی خۆیان له‌ده‌ستداوه".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "رێنمایی فه‌رمی بۆ فه‌رمانده ئه‌منییه‌كان له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ده‌رچوه، كه پێویسته ڕێوشوێنی توند به‌رامبه‌ر به هه‌ر كه‌سێك بگرنه‌به‌ر كه ئه‌م شێوازانه به‌كاربهێنێت بۆ گرتنی ماسی، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه ته‌قه‌مه‌نی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوه، ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران بگیرێته‌به‌ر".
