بزووتنەوەی حەماس: نێوه‌ندگیره‌كان هه‌وڵی چڕ ده‌ده‌ن بۆ ڕێككه‌وتن
بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێشنیازێكی نوێیان لە لایەن نێوه‌ندگیره‌كانه‌وه بۆ ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە پێگەیشتووە؛ ده‌شڵێت، نێوه‌ندگیره‌كان هه‌وڵی چڕ ده‌ده‌ن بۆ ڕێككه‌وتن.
چوارشه‌ممه، 2ـی ته‌ممووزی 2025، بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا گوتی، پێشنیازێكی نوێیان لە لایەن نێوه‌ندگیره‌كانه‌وه بۆ ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە پێگەیشتووە بۆ دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كان له‌باره‌ی ئاگربه‌ستی شه‌ڕی غه‌ززه.
بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی گوتووشیه‌تی، نێوه‌ندگیره‌كان هه‌وڵی چڕ ده‌ده‌ن بۆ ڕێككه‌وتن و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌ڕێكی جیددی دانوستانه‌كان.
بزووتنەوەی حەماس ئاماژەی بەوەش کردووه، بە بەرپرسیارێتییەکی زۆرەوە مامەڵە دەکەن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش و ڕاوێژی نیشتمانیی ده‌كه‌ن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو پێشنیازانە کە لە نێوەندگیرانەوە وەریانگرتووە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە ده‌سته‌به‌ری کۆتاییهێنان بە هێرشه‌كانی ئیسرائیل و كشانه‌وه‌ی سوپاكه و گه‌یشتنی هاوكارییه خێراكان بۆ خه‌ڵكی غه‌ززه بكات.
